English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتۆن ده‌یان سه‌ركرده‌ی داعش له‌ كورده‌كانی رۆژئاوا وه‌رده‌گرێت
2019-10-10 [10:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، هێزه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌یان سه‌ركرده‌ دیاره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له‌ نێوانیان دوو كه‌سی به‌ره‌گه‌ز به‌ریتانی هه‌یه‌ راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ هه‌ڵاتنیان بكرێت.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ وتیشی، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 40 ده‌ستگیركراوی وه‌رگرت پێده‌چێت له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی داعش بێت، له‌ نێو ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ دوو كه‌سی به‌ره‌گه‌ز به‌ریتانی "ئه‌لكسنده‌ر كوتی و شافعی شێخ " هه‌یه‌، كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ سه‌ر به‌گروپێكی چوار كه‌سی بوون ناویان "بیتله‌ز" بووه‌، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ تیمێكی به‌ریتانی به‌ناوبانگ، به‌هۆی زانینی زاره‌اوه‌ی به‌ریتانی.

پێشتر ئه‌و دوو ده‌ستگیركراوه‌ به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان به‌ كرده‌ی كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌یانی بارمته‌ی بیانی له‌نێوانیان ئه‌مه‌ریكی له‌به‌رده‌م چاوی كامیرا، بڕیار درا بۆ دادگاییكردن ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكرێت.

رابه‌ری شانه‌ی "بیتله‌ز" محمد موازی به‌ ناوی "جیهادی جۆن" ناوبانگی ده‌ركردوه‌، له‌ 2015 له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا كوژرا، ئه‌ندامی چواره‌می گروپه‌كه‌ "ئاین ایسلی" له‌ توركیا ده‌ستگیر كرا و تۆمه‌تب\ی تیرۆری خرایه‌ پاڵ.

به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ له‌وانه‌ كوتی و شێخی بۆ عێراق گواستۆته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی كورده‌كانی رۆژئاوا هێزه‌كانی خۆیان به‌ره‌و سنوره‌كانی توركیا گواستنه‌وه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سوپای توركیا.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات سوپای توركیای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ به‌ندیخانه‌كان كه‌ تێیدا چه‌كدارانی داعش به‌ندكراون.

 





ئەم هەواڵە 751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad