English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میلیشیای سەریا خوراسانی: تەقەمان لە خۆپێشاندەران نەکردووە
2019-10-10 [11:26 AM]

ZNA - هەولێر


میلیشیای سەریا خوراسانی رەتیدەکاتەوە تەقەی لە خۆپیشاندەرانی عێراق کردبێت

هادی جەزائیری یەکێک لە سەرکردەکانی میلیشیای سەریا خوراسانی، کە گروپێکی نێو حەشدی شەعبییە، رەتیکردەوە چەکدارەکانی سەربە گروپەکە تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی عێراق کردبێت و رایگەیاند، میدیای گێرەشێوێنی نزیک لە ئەمریکا ئەمجۆرە پڕوپاگەندانە بڵاو دەکەنەوە.

پێشتر چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوکراونەتەوە کە خۆپیشاندەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، چەکدارانی سەربە گروپی سەریا خوراسانی و کەتائیبی سەیدولشوهەدا کە دوو گروپی میلیشیای زۆر نزیکی ئێرانن، تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 5542جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad