English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكانی بێ سنوور هۆشداری ده‌دات له‌سه‌ر قه‌یرانی ته‌ندروستی ده‌روونی له‌ نێو ئێزیدیه‌كان له‌ عێڕاق
2019-10-10 [11:55 AM]

ZNA-هه‌ولێر


 

 ئێزیدیه‌كانی قه‌زای شنگال ده‌جه‌نگن له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی ماندوكه‌ر و كوشنده‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی كه‌ بۆته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی ژماره‌ی به‌رز خۆكوشتن و هه‌وڵی خۆكوشتن له‌ نێوان ئێزیدیه‌كان، ئه‌مڕۆ ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی پزیشكانی بێ سنوور ووتی.

 

ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2018 ده‌ستی كرد به‌ پێشكه‌ش كردنی ڕاوێژه‌كانی ته‌ندروستی ده‌روونی له‌ شارۆچكه‌ی سنونی له‌ قه‌زای شنگال، كه‌ له‌ ئێستادا بۆته‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی زۆرینه‌ی ئێزیدیه‌ كه‌مینه‌ و چه‌وسێندراوه‌كانی له‌ عێڕاق. له‌م كاته‌وه‌ تا ئێستا، 286 كه‌س تۆماركراون بۆ چاره‌سه‌ری و تێیاندا 200 كه‌س هێشتا له‌ژێر چاره‌سه‌ری دان. باوترین حاڵه‌تیش خه‌مۆكیه‌ به‌ ڕێژه‌ی (%40) و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ناڕێك به‌ ڕێژه‌ی (18%) و دڵه‌ڕاوكێ (17%). هه‌روه‌ها هه‌ندێك ناڕێكی كه‌سایه‌تیش ده‌ستنیشان كراون له‌وانه‌ فشاری ده‌روونی دوای تۆقین (3%)

 

له‌ ماوه‌ی 8 مناگدا، 24 نه‌خۆش كه‌ هێنرابوونه‌ ژووری فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی سنونی هه‌وڵی خۆكوشتنیان دابوو – شه‌ش له‌وانه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا پێش گه‌یشتن به‌ نه‌خۆشخانه‌ یاخود نه‌توانرا ڕزگار بكرێن. له‌م 24 نه‌خۆشه‌، 46% یان له‌ خواروی 18 ساڵ بوون و بچوكترینیشیان كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان بوو كه‌ خۆی به‌ داره‌وه‌ هه‌ڵواسی بوو و به‌ مردوویی گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌. 54% كچ و ژن بوون و چواریان به‌ خۆسوتاندن گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌وانی تریش هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه‌ له‌ڕێگه‌ی بڕینی مه‌چه‌كیان و خواردنی ژه‌هر و به‌كارهێنانی ژه‌مه‌ ده‌رمانی زۆر و تفه‌نگ

 

 . له‌ ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی ده‌روونی، پزیشكانی بێ سنوور، داوای یارمه‌تی زیاتری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی نه‌ك ته‌نها له‌ قه‌زای شه‌نگال به‌ڵكو له‌ سه‌رتاسه‌ری عێڕاق كه‌ هێشتا ده‌ناڵێنێت به‌هۆی‌ چه‌ندین ساڵ شه‌ڕ و ناجێگیری ئابووری.

 

د. مارك فۆرجێت سه‌رۆكی شاندی پزیشكانی بێ سنوور له‌ عێڕاق ده‌ڵێت "یه‌كه‌م ڕووماڵ له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی له‌ ساڵی 2018 له‌ سنونی كردمان، ده‌ریخست كه‌وا 100%ی ئه‌و خێزانانه‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردن به‌لایه‌نی كه‌م یه‌ك ئه‌ندام له‌ خێزانیان نه‌خۆشی ده‌روونی مامناوه‌دنی یان توندیان هه‌بوو،" به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ش مه‌ودای ئه‌م پێویستیه‌ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌. كاتێك چاومان به‌ به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شنگال كه‌وت، پێی ووتین كه‌ هه‌موان پێویستیان به‌ پاڵپشتی ته‌ندروستی ده‌روونی هه‌یه‌ له‌ شنگال ته‌نانه‌ت خۆشی. ئه‌مه‌ش یه‌كی ده‌گرته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ ڕاستیه‌ی كه‌ دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ چالاكیه‌كانمان ده‌ست پێكرد: ئه‌ویش ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئێمه‌ به‌رامبه‌ر قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی ده‌روونین كه‌ په‌یوه‌ندیێكی ڕاسته‌وخۆشی هه‌یه‌ به‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی كه‌ ئێزیدیه‌كان چێشتویانه‌."

 

له‌ مانگی ئابی 2014، گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێرشی كرده‌ سه‌ر ئێزیدیه‌ كه‌مینه‌كانی ناوچه‌كه‌ و ئه‌وه‌ی له‌دوای هات هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌ مه‌رگه‌سات: هه‌ڵمه‌تێكی كوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی و ڕفاندن و به‌كۆیله‌ كردن. كه‌ لێشاوێكی ئاواره‌بوونی به‌ شێوه‌یێكی تایبه‌تی بۆ كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌دوای خۆیدا هێنا. نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان دڕنده‌یی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان له‌ شنگال به‌ جینۆساید وه‌سف كردوه‌. له‌كاتێكدا كه‌ ناوچه‌ی شنگال نزیكه‌ی چوار ساڵه‌ له‌ژێر ده‌ستی گروپه‌كه‌ ده‌رهێندراوه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ بۆ ناوچه‌كه‌یان هێواش بووه‌. هێشتا له‌مڕۆ، زۆربه‌ی خێزانه‌ ئێزیدیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنه‌وه‌ و ناگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانیان. هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی ماڵ و گونده‌كان ته‌خت كراون و پڕن له‌ مین و خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با بوونیان نیه‌. هه‌روه‌ها هۆكارێكی تری بریتیه‌ له‌وه‌ی ئێزیدیه‌كان ئێستا زێدی باب و باپیرانیان ئه‌و نه‌هامه‌تی و ناخۆشیانه‌یان بیرده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ دووچاره‌ی بونه‌.

 

د.كه‌یت گۆلدینگ كه‌ له‌ ژووری فریاگوزاری له‌ سنونی له‌گه‌ڵ ڕێخراوی پزیشكانی بێ سنوور كارده‌كات ده‌ڵێت "هه‌موان لێره‌ به‌لایه‌نی كه‌م ئه‌ندامێكی خێزانیان یان هاوڕێیه‌كیان له‌ده‌ستداوه‌. تێكڕای شنگال هه‌ست به‌ بێ ئومێدی و غه‌م ده‌كات. له‌ هه‌موو جیهان، هه‌ستكردن به‌ غه‌مباری كاتێك مێرده‌كه‌ت ده‌مرێت یان منداڵه‌كه‌ت نه‌خۆش ده‌كه‌وێت‌ یان له‌ هاوبه‌شه‌كه‌ت جیا ده‌بیته یان كه‌ دووره‌ لێت،‌ شتێكی باو و ئاساییه‌. به‌ڵام ئه‌ندازه‌ی له‌ده‌ستدان له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ بێ شوماره‌ و ئاوێته‌یه‌ له‌‌گه‌ڵ تۆقین و توندوتیژی و زه‌بوون بون و ئاواره‌بونی به‌كۆمه‌ڵ و هه‌ژاری. هه‌روه‌كو هه‌موو لێره‌ پێت ده‌ڵێن، جینۆسایدی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدیه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو 74مین بوو،" له‌م ساڵدا، د. گۆڵدینگ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ پاڵپشتی كارمه‌ندانی ئێزیدی پزیشكانی بێ سنووری كردوه‌ له‌ یارمه‌تیدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی ده‌روونیان هه‌یه‌، له‌كاتێكدا كه‌ پزیشكانی بێ سنوور نه‌یتوانیوه‌ پزیشكێكی ده‌روونی بدۆزێته‌وه‌ له‌ عێڕاق. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ كێشه‌یێكی گه‌وره‌تر له‌ عێراق كه‌ ئه‌ویش نه‌بوون و كه‌می پزیشكی ده‌روونی و ده‌روون ناس و ڕاوێژكاری ته‌ندروستی ده‌روونی ڕاهێنراوه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پێویستیه‌ گه‌وره‌یه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی كه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ دوای چه‌ندین ساڵ له‌ شه‌ڕ و توندوتیژی.

 

د. مارك فۆرجێت ده‌ڵێت "سه‌ڕه‌ڕای مه‌ترسی و گه‌وره‌یی كێشه‌كه‌ له‌ شنگال، ناتوانین پزیشكی ده‌روونی و ده‌روون ناسی لێهاتوو بدۆزینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كارمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن له‌ عێڕاق. بۆیه‌ وه‌ك ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور ناچارین كه‌وا كارمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بێنین بۆ دابینكردنی پاڵپشتی كه‌ ئه‌مه‌ش باشترین ڕێگه‌چاره‌ نیه‌ و تا داهاتوی دوور به‌رده‌وام

 

 





ئەم هەواڵە 961جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad