English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەكگرتووەكان: بەهۆی هێرشەكەی توركیاوە دەیان هەزار كەس ئاوارەبوونە
2019-10-12 [06:30 AM]

​ZNA- هەولێر


ستیڤان دوجاریك، گوته‌بێژ به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دوایین ئاماری ئاواره‌بوونی هاووڵاتیانی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریای راگه‌یاند كه‌ به‌هۆی هێرشی سوپای توركیا ئاوارە بوونە.

گوته‌بێژه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون".

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا دوێنێ رایگه‌یاند، ئامانجێكی هێرشه‌كه‌ گێڕانه‌وه‌ی 4 ملیۆن ئاواره‌ی سووریایه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ توركیا به‌ ناوچه‌ی ئارام ناوی ده‌بات.

گوته‌بێژی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌ راپۆرتی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد بۆ خستنه‌ڕووی ئاماره‌كه‌ و گووتی: "ئۆفیسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له‌و ناوچانه‌ی كراونه‌ته‌ ئامانجی هێرشه‌كه‌ تا ئێستا ئاواره‌ بوون".

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیاوه‌ گووتی: "پێویسته‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و خه‌ڵكی سڤیل له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا بپارێزرێن".

 





ئەم هەواڵە 3292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad