English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانگه‌وازێك له‌ (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی)یه‌وه
2019-10-12 [08:08 AM]

ZNA- هەولێر



 بارو و دۆخی رۆژئاوای كوردستان له‌ ره‌وشێكی مرۆیی ناله‌بار و خراپدایه‌، هه‌زاران مرۆڤی بێگوناح له‌ ژن و منداڵ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانییان هه‌یه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ماڵ و حاڵیان‌ به‌جێهێشتووه‌ و ئاواره‌بوون.
له‌ كاتێكدا هیوادارین هه‌رچی زووه‌ كۆتایی به‌شه‌ڕ و ماڵوێرانی بێت، هاوكات رایده‌گه‌ێنین ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه‌‌ بۆ به‌ هاناوه‌‌ چوونی خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان و داوا له‌ له‌سه‌رجه‌م كوردستانییان، رێكخراو و ده‌زگا مرۆییه‌ جیهانیه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن له‌ رابردوودا له‌ رێگه‌ی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی)یه‌وه‌ هاوكاریتان پێشكه‌شی‌ خه‌ڵكی ئاواره‌ و په‌نابه‌ر كرووه‌‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ پاڵپشتمان بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هانای خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ بچین و مه‌ینه‌تیه‌كانییان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌.  له‌ هه‌مانكاتدا داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین رێخۆشكه‌ربن و ئاسانكاری ته‌واو بۆ تیمه‌كانی ده‌زگا بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان.
 
 
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی
١٢ى ئۆكتۆبه‌ری 2019





ئەم هەواڵە 3187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad