English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەیهان کەڵهۆڕ کۆنسێرتەکەی خۆی لە تورکیا هەڵوەشاندەوە
کەیهان کەلهۆڕ
2019-10-12 [11:28 AM]

ZNA- هەوڵێر


هۆنەرمەندێکی کورد، وەک نارەزایەتیەک لەبەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا، کۆنسێرتەکەی خۆی کە بڕیار بوو لە ئیستەنبۆڵ بەڕێوەی بچێت، هەڵوەشاندەوە.

کەیهان کەڵهۆڕ هونەرمەندی ژەنیاری ناسراوی کوردی کرماشانی، لە پێگەی خۆی لە (ئینستاگرام) نووسیویەتی، ئەمشەوانە تەنیا چەکەکەم بە یادی ڕۆژئاوا کۆک دەکەم ، هیچکات شەو و ڕۆژە ئەستەمەکانی ئێمەی کورد کۆتاییان نایەت بە هەمان شێوە کە توانا و خۆڕاگریشمان بێ کۆتاییە.

کەیهان کەڵهۆڕ، ئاماژەی بەوەش داوە، عەشق و مۆسیقا هیچکات تێکەڵی سیاسەت نابێت، بەڵام ناتوانێت لەبەرانبەر زوڵم و پاکتاوی ڕەگەزی و نەتەوەیی  بێدەنگ بێت.

کەیهان کەلهوڕخەڵکی  کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و  تا ئێستا چەندین خەڵاتى نێودەوڵەتیی بۆ کارە هونەرییەکانى بەدەست هێناوە.

                                 





ئەم هەواڵە 3208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad