English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەسەدە: توركیا بڕیاری ده‌ستپێكردنی ئه‌و جه‌نگه‌ی داواه‌، به‌ڵام ناتوانێت بڕیاری كۆتاییهێنانی بدات
2019-10-12 [03:47 AM]

ZNA - هەولێر


 

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا بووەتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش و داوا لە وڵاتانی هاوپەیمانی شەڕی داعش دەکەن کە ئاسمان بە ڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دابخەن، وتیشی، تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌ستاندنی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌دی نه‌كراوه‌ و ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌، ته‌نیا هه‌ڵویستی سیاسی وڵاتان بووه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رێدوور خه‌لیل، به‌رپرسی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" رایگەیاند، هێزەکانی هەسەدە لە هاوکاریکردن لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دژ بە داعش بەردەوام بوون، ئێستا دەبێت ڕوبەڕووی هێرشەکانی تورکیاش لە باکوری سوریا ببێتەوە.

ئاماژەی بەوە كرد، له‌كاتێكدا هه‌زاران چه‌كداری زیندانیكراوی داعشمان له‌ گرتووخانه‌كانی‌ رۆژئاوای كوردستان كۆنترۆڵ كردووه‌ و تا ئێستا ئه‌و ئه‌ركه‌ قورسه‌ له‌ ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانمان بووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هیچ هه‌نگاوێك به‌ ئاراسته‌ی وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا نهنرێت، ئه‌وا پێشینه‌ی ئه‌ركه‌كه‌مان ده‌گۆڕین، چونكه‌ پارێزگاریكردن له‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ هه‌موو شتێك گرنگتره‌.

خەلیل گوتیشی، داگیرکاری تورکیا چی دیكە هەڕەشە لەسەر داعش ناهێڵێت بەڵکو شانەکانی لە قامشلۆ و حەسەکە و هەمو هەرێمەکە چالاککردۆتەوە".

ڕێدور خەلیل باسی لەوەش كرد، ئێمە هەتا ئێستاش هاوکاری دەکەین لەگەڵ هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بۆ شەڕی داعش. ئێمە ئێستا لە دوو بەرەوە شەڕ دەکەین: بەرەیەکیان دژ بە داگیرکاری تورکیا و بەرەیەکیش دژ بە داعش."

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌سه‌ده‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، توركیا بڕیاری ده‌ستپێكردنی ئه‌و جه‌نگه‌ی داواه‌، به‌ڵام ناتوانێت بڕیاری كۆتاییپێهێنانی بدات.

خه‌لیل سوپاسی هه‌ڵوێستی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ گشتی و عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ و ئیمارات و هه‌موو ئه‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بییانه‌ی كرد، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری قاهیره‌ به‌ڕێوه‌ چوو، هێرشی توركیایان بۆ سه‌ر باكووری سووریا شه‌رمه‌زار كرد.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌باره‌ی زیانه‌ گیانییه‌كانیش له‌ ریزه‌كانی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌، رێدوور خه‌لیل گوتی: "تا ئێستا 45 شه‌ڕڤان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌ میلیشیاكان شه‌هید بوونه‌ و نزیكه‌ی 155 شه‌ڕڤانی دیكه‌ش بریندار بوونه‌".‌

 





ئەم هەواڵە 4783جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad