English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد تره‌مپ: دۆخی سووریا هاوشێوەی دۆخی کوردەکانە لە عێراق
2019-10-13 [06:06 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمەریکا لە گوتارێکی جەماوەری لە واشنتن رایگه‌یاند، دۆخی سووریا هاوشێوەی دۆخی کوردەکانە لە عێراق کاتێک لەگەڵ عێراق کەوتنە جەنگەوە.

ترەمپ گوتیشی: "ئێمە لێگەڕاین کوردەکان لە عێراق خۆیان بجەنگن، ئەوان جەنگێکی کەمیان کرد و دواتر کشانەوە، بەمەش ئێمە بڕیارێکی باشماندا کە لایەنگریمان لەو جەنگەدا نەکرد".

روونیشکردەوە، ئێستاش لە سووریا هەمان دۆخە، کوردەکان بە درێژای 30 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دەکشێنەوە و ئەمەش شتێکی باشە، ئێمە لەوێ نابین بۆ پاراستنی سنوورەکان تاکو 50 ساڵی دیکە، لە کاتێکدا ئێمە ناتوانین سنووری خۆمان لێرە (لە ئەمەریکا) بپارێزین.

ئەو کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ باسی دەکات لە پاش ئەوە هات، چەند سەرکردەیەکی لایەنێکی سیاسی کوردستان هاوکاری هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبیان کرد بێنەوە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان و پاشەکەشەیان بە هێزەکانیان کرد، بەهۆیەوە سەنگەرەکانی بەرگری هەڵگیرا.

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 7096جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad