English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى ئازارى پشت و چاره‌سه‌رى
2019-10-13 [10:32 AM]

هەولێر ــ ZNA


ئازارى پشت یه‌كێكه‌ له‌ئازاره‌ باوه‌كانى ته‌ندروستى ، ڕۆژانه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان دووچارى ئه‌و ئازاره‌ ببینه‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش له‌خۆیه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵنادات ، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هۆكار توشى ئازارى پشت و ئازارى بڕبڕه‌ى پشتت ده‌كاته‌وه‌ .

 ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌ ده‌بنه‌ سه‌رهه‌ڵدانى ئازارى پشت :-

• به‌هه‌ڵه‌ دانیشتن به‌تایبه‌تى زۆر چه‌ماندنه‌وه‌ى پشت .

• زۆر دانیشتن له‌سه‌ر كورسى و ڕێك نه‌وه‌ستان له‌سه‌رى .

• هه‌ڵگرتنى شتى قوورس.

• ئه‌نجامدانى وه‌رزش به‌هه‌ڵه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌و وه‌رزشه‌ى كه‌ بڕبڕه‌ى پشت بچه‌مێنێته‌وه‌ .

• له‌به‌ر هۆكارێك بێت زۆر چه‌ماندنه‌وه‌ى ماسولكه‌كانى پشت.

• هێز و په‌ستان بخه‌یته‌ سه‌ر بڕبڕه‌ى پشت .

• جووڵه‌ و وه‌رزشى هه‌ڵه‌ توشى پشت ئێشه‌ت ده‌كاته‌وه‌ .

چاره‌سه‌رى پشت ئێشه‌ :

• بۆ ئازار شكێنى كاتى ده‌توانى پارچه‌ سه‌هۆڵێك له‌سه‌رى دابنێیت بۆ چه‌ند خوله‌كێك ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

• ئاوى شله‌تێن به‌س نابێت زۆر گه‌رم بێت بیخه‌ نێو جه‌وه‌نه‌وه‌ پاشان با نیو كاتژمێر له‌سه‌رى بێت .

• پێویسته‌ ئه‌و وه‌رزشه‌ ئه‌نجام بده‌ى كه‌ پزیشك ڕێنمایت ده‌كات بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ى ئازارى شت .

• سه‌ردانى پزیشك بكه‌ بۆ وه‌رگرتنى حه‌ب و ده‌رمان تا وورده‌ وورده‌ ئازاره‌كه‌ت كه‌م ببێته‌وه‌ .





ئەم هەواڵە 3271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad