|
ZNA- ههولێر رێڤەبەری خۆسەر هۆشداری دەدات لە دروستبوونەوەی رێکخراوی داعش و رایدەگەیەنێت "بەهۆی هێرشی دڕندانەی تورکیا، ژمارەیەک چەکداری داعش توانیویانە لە کەمپی عەین عیسا هەڵبێن".
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ (یەکشەممە، 13-10-2019) رێڤەبەری خۆسەر داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەدژی داعش، کۆمکاری عەرەبی، یەکێتیی ئەوروپا و سەرجەم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات ئەرکی سەرشانیان بەخێرایی بەجێبهێنن، بۆ ئەوەی "رێگە لەو کارەساتە بگرن، کە ئاسەواری تەنیا لە سووریا نامێنێتەوە و دەگاتە بەر دەرگەی هەمووان کاتێک کارەکان لە ژێر کۆنترۆڵ دەردەچن".
لە راگەیەندراوەکەدا رێڤەبەریی خۆسەر دەڵێ "بەهۆی هێرشە دڕندانەکەی تورکیا و گرووپە چەتەکانی لە کەمپی نزیک عەین عیسا، کە هەزاران خێزانی چەکدارانی داعشی لێیە، بەشێکیان توانیویانە هەڵبێن، ئەمەش دەبێتە پاڵپشتییەک بۆ دووبارە ژیاندەنەوەی رێکخراوی داعش".
ئەم هەواڵە 2869جار خوێندراوەتەوە |