English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا: له‌باره‌ی پرۆسه‌كه‌مان له‌ سوریا هاریكاریمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌
2019-10-13 [11:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ توركیا رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا فاتح یه‌ڵدز له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، توركیا له‌سه‌ر له‌ناوبردنی تیرۆر سووره‌، وتیشی، سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌م له‌ سورسا هاریكاری له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، تاكو ئێستا دوو پرۆسه‌ی سه‌ربازیمان له‌ سوریا ئه‌نجام داوه‌، له‌م پرۆسانه‌دا توانرا ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆرستی له‌ناو ببرێت.

له‌ رێكه‌وتی 11 تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق پاشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی توركیای له‌ سوریا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عێراق تاوتوێكرد، بڕیاردرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور و سوپا و حه‌شدی شه‌عبی، سنوری نێوان عێراق و سوریا بپارێزرێت، ده‌سه‌ڵات به‌ بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچپێكراوان له‌ رووی ئیداری و دارایی پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپێكی نیشته‌جێبوون بۆ نیشتجبووانی كه‌مپی هۆڵی سوریا دروست بكات.





ئەم هەواڵە 2833جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad