English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە یانەکەیان جێدەھێلن 
2019-10-13 [11:27 AM]

ZNA- ھەولێر


بەھۆی دوور کەوتنەوەیان لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکەیان ، دوو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە  لەماوەی گواستنەوەی زستانە یانەکەیان جێ بھێلن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، ھەردوو یاریزان ئیڤان راکیتیچ و کارلس ئەلینیا لە ماوەی گواستنەوەی زستانە ریزەکانی یانەی کەتەلۆنی جێدەھێلن. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەرچەندە ئیڤان راکیتیچ لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە دوو بۆندی لە یانەکانی یۆڤانتس و ئەنتەرمیلان بۆ ھات ، بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە رێگەیان نەدا لە یانەکە بڕوات ، بەڵام لە ئێستادا بە ھۆی بوونی یاریزان فرانکی دی یۆنگ لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە دەرفەتی یاریکردن بۆ راکیتیچ کەمبووتەوە و تەنھا لە دوو یاری بەشداری کردووە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یاریزان ئەلینیا گرێبەستێکی لە یانەی ریال بێتس بۆ ھاتبوو بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەست بەرداری نەبوون و لە ئێستاشدا تەنھا یەک یاری ئەنجامداوە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5881جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad