English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەکتەری میسری تەلعەت زەکەریا ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2019-10-12 [11:44 AM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەری میسری، تەلەعەت زەکەریا لە تەمەنی 59 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئەو ئەکتەرە لە دوای نەخۆشییەکی درێژخایەن، لە نەخۆشخانەی شەشی ئۆکتۆبەر لە قاهیرە گیانی لەدەستدا.

 

تەلعەت زەکەریا لە ساڵی 1960 لە ئەسکەندەرییە لە دایکبووە، ساڵی 2007 بەهۆی هەوکردنی دەمارێکی مێشکی بۆ ماوەیەک بێهۆش بووە و دواتر تەندروستیی باشتر بوو.

 

دوایین کاری هونەری ئەو ئەکتەرە فیلمی سینەمایی "حليمو أسطورة الشواطئ" بوو و لە ساڵی 2017 بڵاوکرایەوە.

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 3016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad