هەولێر – ZNA
کارەکتەری جۆکەر کە ئێستا لە فیلمێکی نوێدا رۆڵی سەرەکیی هەیە، بڕیارە ئەمجارە وەک لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیدا دەرکەوێت.
بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە لە دوای سەرکەوتنی فیلمی جۆکەر دێت کە ئێستا لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت.
فیلمی سینەمایی جۆکەر لە ماوەی سێ رۆژی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی جیهاندا 234 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە 93 ملیۆن 500 هەزار دۆلاری تەنها لە سینەماکانی ئەمریکا و 140 ملیۆن و 500 هەزاریشی لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێنا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی ئەمریکا، 13.3 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە و لەسەرتاسەری جیهانیشدا 25 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.
بەرهەمهێنەرانی ئەم بەرهەم سینەماییە چاویان لەوەیە فیلمەکە لە یەکەم هەفەتی نمایشکردنیدا 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنیت، لە دوای ئەوەی لە راپرسییەکدا وەک باشترین 50 فیلم لە مێژووی سینەمای جیهاندا ناسێندرا.
فیلمی جۆکەر پێشتر لە چەندین فێستیڤاڵی فیلمی سینەمایی نمایشکراوە، لەوانە ڤینیس، تۆرێنتۆ، نیۆیۆرک و هامبۆرگ.
ئەم هەواڵە 5389جار خوێندراوەتەوە |