English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌ی ئه‌و خێزانه‌ داعشانه‌ی لە عەین عیسا هەڵاتن راگه‌یه‌نرا
2019-10-13 [01:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموكراتیكی ڕۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، به‌ هۆی تۆپبارانی سوپای توركیاوه‌ ، ژماره‌یه‌ك خێزانی ئه‌ندامانی داعش له‌ كه‌مپی عه‌ین عیسا هه‌ڵهاتوون و ژیانی هه‌زاران كه‌س كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و كه‌مپه‌كه‌ چۆڵده‌كرێت.

نووسینگەی کاروباری مرۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری بڵاوی کردەوە، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا ٧٥٠ خێزانی داعش لە کەمپی عەین عیسا لە نزیک گرێ سپی و سەرێ کانی رایان کردووە.

فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی عەین عیسایان بۆردوومان کردووە و هەوڵ دەدەن رێگای نێوان شارەکان ببڕدرێت، بەڵام تاکوو ئێستا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هۆشداریی دەدات، دۆخەکە مەترسیدارە و نزیکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت.

 

K24

 





ئەم هەواڵە 3184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad