English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنتەرمیلان گورزێکی کوشندەی بەرکەوت 
2019-10-13 [01:26 AM]

ZNA- ھەولێر



یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی بە پێکانی یاریزان ئەلکسیس سانشێزی شیللی گورزێکی کوشندەی بەرکەوت . 

سانشێز لە یاری ھەڵبژاردەکەی لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا تووشی پێکان ھات . 

لای خۆشییەوە یەکێتی تۆپی پێی شیللی رایگەیاند، سانشێز لە ماسولکەکانی پاژنەی قاچی چەپەی تووشی پێکان ھاتووە. 

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە بەھۆی ئەم پێکانە سانشێز تا ساڵی ٢٠٢٠ لەیاریگاکان دووردەکەوێتەوە. 

بەپێکانی سانشێز یانەی ئەنتەرمیلان گورزێکی کوشندەی بەرکەوت ، چونکە یەکێکە لەیاریزانە بە تواناکانی یانەی ئەنتەرمیلان لەھێلی ھێرشبردن . 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 5902جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad