English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاروانێكی سه‌ربازی سوپای سوریا به‌فڕۆكه‌ ده‌كرێته‌ ئامانج
2019-10-14 [05:28 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایده‌كات،  فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كاروانێكی سه‌ربازی سوپای سووریایان كرده‌ ئامانج له‌ ناوچه‌ی روسافه‌ی باشووری شاری ره‌ققه‌. حكوومه‌تی سووریاش ده‌ڵێت، كه‌ هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌ نادات هێزه‌كانیان بچنه‌ ناو مونبجه‌وه‌.

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ روونیشی كرده‌وه‌، كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی سووریا به‌ره‌و شاری ته‌بقه‌ له‌رێگه‌ بوو دواتر له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرانه‌ ئامانج، به‌ڵام زیانه‌كانی تا ئێستا نه‌زانراون.

روانگه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌، سوپای سووریا له‌ ناوچه‌ی نێوان ناوچه‌كانی هه‌ژموونی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی مونبج و ناوچه‌كانی قه‌ڵغانی فورات جێگیر بووه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ توركیا بڵاو ببنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" و حكوومه‌تی سووریا، سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان، ئه‌مه‌ش بر رێگریكردن له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای توركیا، كه‌ به‌ نیازه‌ به‌ قووڵایی زیاتر له‌ 30 كیلۆمه‌تر به‌ درێژایی سنوور، بێته‌ ناو خاكی سووریا.

 





ئەم هەواڵە 5197جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad