English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا هۆشداری ده‌دات له‌ڕاكردنی زیندانیانی داعش له‌ رۆژئاوای كوردستان
هه‌ڵاتنی خێزانی چه‌كدارانی داعش له‌ عه‌ین عیسا
2019-10-14 [06:01 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


رووسیا له‌ ئه‌گه‌ری راكردنی چه‌كداره‌ زیندانیكراوه‌كانی داعش له‌ گرتووخانه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هۆشداری ده‌دات.

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری دا له‌ راكردنی ئه‌و زیندانیانه‌ی داعش كه‌ له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه‌ زیندانیكراون .

له‌مباره‌شه‌وه‌ ئه‌لێكسی پاكین، سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی رووسیا له‌ سووریا "حمێمیم" گوتی: "له‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، گرتووخانه‌ هه‌ن كه‌ چه‌كداری داعشیان تێدا زیندانیكراون، هه‌روه‌ها به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌مپی ئاواره‌ش له‌و ناوچانه‌ هه‌ن، كه‌ ژماره‌یه‌كی ئه‌و كه‌مپانه‌ تایبه‌تن به‌ خێزان و منداڵانی داعش".

ئاشكراشیكرد، "به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و زیندانییه‌كان له‌و گۆتووخانه‌ و كه‌مپانه‌ به‌ 120 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت"، ئه‌مه‌ش زۆر له‌و ژماره‌یه‌ زیاتره‌ كه‌ پێشتر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كاندا ئاماژه‌یان پێدراوه‌.

پاكین گوتی: چه‌كدارانی 36 وڵاتی جیاواز له‌و كه‌مپ و گرتووخانانه‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه‌ پاسه‌وانی ده‌كرێن.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هاواری نزیك له‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له‌ رۆژئاوای كوردستان، ئێواره‌ی دوێنێ چه‌كداره‌ زیندانیكراوه‌كانی داعش له‌ گرتووخانه‌ی عه‌ین عیسای باكووری ره‌ققه‌ یاخیبوون و ئاگریان له‌ گرتووخانه‌كه‌ به‌ردا، زانیاریه‌كانیش ئاماژه‌ به‌ راكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌ زیندانیكراوه‌كانی ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ ده‌كه‌ن‌.

پێشتریش به‌هۆی بۆردومانی توركیا بۆ سه‌ر كه‌مپی عه‌ین عیسای خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری گرێ سپی، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی خێزانه‌كانی داعش له‌و كه‌مپه‌ رایانكرد.

 





ئەم هەواڵە 4672جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad