English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر و بەغداد ڕیکەوتن لەسەر شایسته‌ى دارایی بۆ پێشمه‌رگه‌ دابینده‌كرێت
2019-10-14 [06:45 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری بەغدایان کرد و لەگەڵ وەزیری بەرگری عیراقی فیدراڵی کۆبوونەوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چەند بابەتێکی گرنگ و تایبەت بە مافەکانی پێشمەرگە باسکران و ڕێکەوتنی سەرەتاییان لەبارەوە ئەنجامدرا.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەم سەردانە درێژەپێدەری هەوڵەکانی هەردوولایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیکردن لەسایەی دەستوری عیراقی فیدراڵدا بۆ دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە.

 باس لەوەش کراوه‌ کە پێشمەرگە لەپاڵ ئەوەدا کە هەزاران شەهید و برینداری بۆ پاراستنی سنورەکانی هەرێم و عیراقی فیدراڵ بەخشیوەو بەپێی دەستور ماف و شایستەی دارایی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بەشێكی تری کۆبوونەوەکە تەرخان بوو بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عیراق لە سنوری نێوان هەردولادا، بۆ ڕێگریکردن لە گەشەسەندنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری بەرگری عیراقی فیدراڵ بەڵێنی دا کار بکات بۆ ئەوەی پشکی پێشمەرگە لە خولە سەربازییەکانی عێراق و دەرەوەدا دابین بکرێت،  هاوکات چەند لیژنەیەکی هونەریی پێکهێنران بۆ کارکردن لەسەر ئەو خاڵانەی لەسەرەوە باسکران.

هەردولاش ڕێکەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکان و کۆبوونەوەی داهاتوو لە هەولێری پایتەختی هەرێم ساز دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە ژمارەیەک لە ئەفسەرە پلە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارتی بەرگری عێراقی فیدڕاڵ ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

 

1





ئەم هەواڵە 8581جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad