English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی هەرمێ بۆ تەندروستی
2019-10-14 [10:18 AM]

هەولێر ــ ZNA


میوەی ھەرمێ لەو میوانەیە کە چەندین سودی ھەیە بۆ تەندروستی، ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، توێژینەوەکانیش دەریان خستوە کە ھەرمێ چەندین پێکھاتەی بەسودی وەکو ڤیتامین، کالسیۆم، ریشاڵ، کانزا، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و کاربۆھیدرات لەخۆدەگرێت.

یەکەم: رێگا لە توشبون بە نەخۆشی دڵ دەگرێت، دەوڵەمەندە بە ریشال رێژەی کۆلیسترۆل کەم دەکاتەوە و رێگا لە نەخۆشی دڵ دەگرێت.

دوەم: ھەرمێ مەترسیی توشبون بە شێرپەنجەی مەمك بەرێژەی %34 کەم دەکاتەوە، هەروەها مەترسی شێرپەنجەی قۆڵۆن کەم دەکاتەوە و خانەشێرپەنجەییەکان لەناودەبات.

سێیەم: هەستیاری کەم دەکاتەوە.

چوارەم: کۆنترۆڵی ئاستی شەکری خوێن دەکات.

پێنجەم: سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات.

شەشەم: ئێسکی لەش بەهێزدەکات، بەسودە بۆ ئەو کەسانەی ئێسکە نەرمەیان هەیە.

حەوتەم: وزەی لەش زیاد دەکات.

هەشتەم: دەوڵەمەندە بۆ فۆلیک ئەسید و بەسودە بۆ خانمانی دوگیان.

نۆیەم: بەسودە بۆ ئەو منداڵانەی تازە لە شیر دەبڕێنەوە، هیچ ماددەیەی ترشی تێدا نیە، بەڵام نابێت بدرێت بەو منداڵانەی سکچونیان هەیە.

دەیەم: پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات.

یانزەیەم: بە ماوەیەکی کەم پلەی گەرمی لەش هاوسەنگ دەکات، بەسودە بۆ ئەو کەسانەی پلەی گەرمی لەشیان بەرز دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 3199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad