English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەی گشتی هەسەدە: بێ بەڵێنی ئەمریکا بوه‌ هۆکاری هێرشەکەی تورکیا
2019-10-14 [08:11 AM]

ZNA- هه‌ولێر


فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات پێیوایە، ئەگەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پابەندبایە بە بەڵێنەكانی لەبەرامبەر ئێمە، توركیا نەیدەتوانی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجامبدات. ئەو دەڵێت، رەنگە ناچار بین ئاراستەمان بەرەو دیمەشق و مۆسكۆ بگۆڕین.

 

 
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە وتارێکدا بۆ گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئەمریکی کە یەکێکە لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی جیهان ئاماژەی بە هێرشی تورکیا، بێ بەڵێنی ئەمریکا و ناچاربوونیان بۆ رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق کردووە.
 
مەزڵووم عەبدی لە وتارەکەیدا نووسیویەتی، ماوەی پێنج ساڵ بەرگریمان لە بەهاكانی دیموكراتی و فرەڕەنگی كرد، بەهیچ شێوەیەك هیچ جەنگاوەرێك تەقەی بە ئاراستەی سنووری توركیا نەكردووە، سەرباز و فەرماندە ئەمریكییەكانیش شایەدن لەسەر توانای جەنگاوەرانمان.
 
فەرماندەی گشتی هەسەدە بێ بەڵێنی ئەمریکا بە هۆکاری هێرشەکەی تورکیا ناودەبات و دەنووسێت، ئەگەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پابەندبایە بە بەڵێنەكانی لەبەرامبەر ئێمە، توركیا نەیدەتوانی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجامبدات، كە ناوەڕۆكەكەی ئەوەیە لە ناوچە سنووریەكان بكشێینەوەو پێگەكانی بەرگریمان وێران بكەین، بەڵام ئەوەی لێرە روویدا ئەوەیە، سینگ رووت بووین لەبەردەم خەنجەری توركی.
 
 
لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی سووریا، مەزڵووم عەبدی دەڵێت، كاتێك دوو بژاردەت لەبەردەم بێت لەنێوان كۆمەڵكووژی نەتەوەیی و دەستبەرداربوون لە هەندێك ماف، بەدڵنیاییەوە رزگاركردنی گەل لە كۆمەڵكووژی باشترینە، هەوڵ بۆ سووریایەكی دیموكراتی نوێی بێ كێشە دەدەین، كە پەیوەندی باشی لەگەڵ وڵاتانی جیهان هەبێت، هەر ئەوەش هانیداین هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریكا بكەین، بەڵام پاراستنی گەل هەمیشە لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە.
 
لەبەشێکی نووسینەکەیدا فەرماندەی گشتی هەسەدە باس لە چاوەڕوانییەکانیان لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت: "ئیمە ئەوە دەزانین ئەمریكا پۆلیسی جیهان نییە، بەڵام ئەوەی پێویستمان پێیبوو و هەمووشمان دەزانین ئەمریكا توانای هەیە، بوونی ئەمریكا گرێنتی بوو بۆ چارەسەری سیاسی، ئێمە دەزانین ئەو هێز و هەژموونەی هەیەتی توانای دەستپێكردنی دیالۆگی سیاسی هەیە بۆ گەییشتن بە چارەسەرێكی هەمیشەیی لە نێوان ئێمە و توركیا". 
 
ئەو هەروەها دەڵێت، لەژێر سێبەری مەترسی ئەو كۆمەڵكووژیەی رووبەڕووی گەلەكەمان دەبێتەوە بەهۆی هێرشی توركی، پێدەچێت رووسیا و رژێم بیرۆكە و پێشنیاریان هەبێت بۆ رزگاركردنی گیانی ملیۆنان كەس لە گەلەكەمان، بۆیە رەنگە ناچار بین ئاراستەمان بەرەو دیمەشق و مۆسكۆ بگۆڕین.




ئەم هەواڵە 3022جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad