English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌نها له‌ ماوه‌ی شه‌ش سالدا 19 هه‌زار كه‌س له‌ ده‌ریای ناوه‌راست دا خنكاون
2019-10-14 [08:40 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دەریای ناوەڕاست هێشتا خوێناویترین و مەترسیدارترین ڕێگای کۆچبەرانە لە جیهاندا، لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2013ەوە تاکوو ئێستا، 19 هەزار کۆچبەر لەو دەریایەدا خنکاون، یاخود بێسەروشوێن بوون.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکوو سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم، هەزار و 41 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەست داوە، یان بێسەروشوێن بوون.

ساڵی 2016 خوێناویترین ساڵ بووە، بەپێی ئامارەکان، لەو ساڵەدا پێنج هەزار و 143 کۆچبەر لە ئاوەکانى دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.

ئاماری بێسەروشوێنبووەکان، یان گیان لەدەستدانی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست لە نێوان ساڵەکانى 2014 تاکوو 2018 بەم جەشنەیە:

لە ساڵی 2014دا، سێ هەزار و 280 کۆچبەر

لە ساڵی 2015دا، سێ هەزار و 771 کۆچبەر

لە ساڵی 2016دا، پێنج هەزار و 143 کۆچبەر

لە ساڵی 2017دا، سێ هەزار و 139 کۆچبەر

لە ساڵی 2018دا، دوو هەزار و 297 کۆچبەر

بەپێی ئامارەکان، ساڵی 2018 ژمارەى گیان لەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆچبەران کەمی کردووە، بەڵام ژمارەى گەیشتوان بە وڵاتانی ئەورووپی زیادی کردووە.

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەشڵێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکوو مانگی تشرینی یەکەم، 72 هەزار و 263 کۆچبەر و پەنابەر گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەورووپا کە 14%ی کەمترە لەو ژمارەیەی کە ساڵی ڕابردوو تۆمار کراوە کە 84 هەزار و 345 کۆچبەر بووە.

زۆرترین ژمارەى کۆچبەرانیش ڕوویان لە یۆنان کردووە کە نزیکەى 40 هەزار کەسە، هاوکات ئیسپانیاش لە پلەى دووەمدایە و 17 هەزار و 405 کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

حەوت هەزار و 892 کەسیش گەیشتوونەتە ئیتاڵیا لە کاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوودا 21 هەزار و 119 کۆچبەر چوونە ئیتاڵیا.





ئەم هەواڵە 2518جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad