English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان قەرزدارە
2019-10-14 [11:35 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمریکا بڕی ئەو قەرزەی كە دەبێت ئبە نەتەوەیەكگرتووەكانی بدات، گەیشتووەتە زیاتر لە ملیارێك دۆلار.

بەگوێرەی هەواڵی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، رێکخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رێوشوێنی تووندی دەرباری زیاتر لە 50 وڵات گرتووەتە بەر  و ھۆكارەكەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەمساڵ لە دانی بودجەی رێكخراوەكە بەشدار نەبوون و بەتەنیا ئەمریكا دەبێت زیاتر لە ملیارێك دۆلار بداتە رێكخراوەكە.   

ھەر لەبەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا ھاتووە، ئەوەی ئەمریكا بەرانبەر بە نەتەوەیەكگرتووەكانی دەیكات، دەرخەری ئەوەیە كە واشنتن ھەوڵی ئەوەدەدات بەدروستكردنی فشاری دارایی ئەم رێكخراوە نێودەوڵەتییە پەك‌بخات.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەشدا، رووسیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لەو لایەنەوە پابەندە و  پارەی بەشداریكردن لە بودجەی رێكخراوەكە لە كاتی خۆی دەدات و داوا لە وڵاتانی ئەندامیش دەكات كە به دانی پارەی بەشداری كردنەكە پابەند بن.

 





ئەم هەواڵە 6328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad