English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مارك ئه‌سپه‌ر: پێدەچێت توركیا له‌ باكوورى سوریا تاوانى جه‌نگى ئه‌نجام دابێت
2019-10-14 [11:43 AM]

ZNA-هەولێر


مارك ئه‌سپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ به‌رنامه‌ى (Face The Nation)، گوتى واده‌رده‌كه‌وێت توركیا تاوانى جه‌نگى ئه‌نجامدابێت له‌ په‌لاماردانى بۆ سه‌ر باكوورى سوریا.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ به‌رنامه‌ى (Face The Nation) له‌ كه‌ناڵى سى بى ئێسى ئه‌مریكى كاتێك پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه‌ مارگرێت برێنه‌ن میواندارى مارك ئه‌سپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكاى كرد باسى هه‌ندێك كردارى سه‌ربازی توركییه‌كانى كرد كه‌ به‌رامبه‌ر چه‌ند به‌ندكراوێكى كوردى سه‌ر به‌ هێزه‌ كوردییه‌كان كراوه‌ و ده‌سترێژیان كراوه‌ته‌ سه‌ر، له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌ توركه‌كانه‌وه‌ گیراوه‌، مارگرێت له‌ قسه‌كانیدا له‌ مارك ئه‌سپه‌رى پرسى ئه‌وانه‌ به‌ تاوانى چه‌نگ داده‌نرێت؟.

مارك ئه‌سپه‌ر له‌ وه‌ڵامدا گوتى: "ئه‌گه‌ر وه‌ها ده‌ربكه‌وێت به‌ڵى به‌ تاوانى جه‌نگ ناوده‌نرێت".

مارك ئه‌سپه‌ر هه‌روه‌ها گوتشى: ئه‌و بارودۆخه‌كه‌ی كه‌ له‌وێ رووده‌دات زۆر ترسناكه‌ و هۆكارى ئه‌و بارودۆخه‌ توركه‌كانن و بڕیاریان له‌ ئه‌ردۆغان وه‌رگرتووه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه‌ى توركیا نه‌بوین، ئه‌وان بڕیارى ئه‌و په‌لاماره‌یان دا، هه‌روه‌ها گوتى به‌رپرسان پێویستیان به‌ رێكخستنى ئه‌و ڕاپۆرتانه‌یه‌ كه‌ هێزى توركى په‌لامارى هیزى تایبه‌تى ئه‌مریكاى داوه‌ له‌ سوریا.

مارگریت ده‌رباره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ ماركى پرسى ئایا ئێوه‌ ئه‌و كاره‌تان به‌ ‌ئه‌نقه‌ست ئه‌نجامدا؟

مارك ئه‌سپه‌ر له‌ وه‌ڵامدا گوتى: من به‌و شێوه‌یه‌ ناوى نابه‌م، توركیا بڕیارى په‌لاماردانى باكوورى سوریاى دا و سه‌ره‌ڕاى ده‌ربڕینى ناڕه‌زاییه‌كانمان و هۆشدارییه‌كانمان به‌ڵام توركیا به‌گوێی ئێمه‌ى نه‌كرد و ئێمه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى سه‌ربازه‌كانمان ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌مان كرد تا ئه‌وان نه‌خه‌ینه‌ رێگاى مه‌ترسییه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 4705جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad