English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەی پەرلەمان و حکوومەت لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی ئەنجام نەدرا
2019-10-14 [11:45 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی١٠ی٢٠٩٩ لایەنە سیاسییەکان تێبیتی و پێشنیازی خۆیان لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی بگەڕێننەوە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەشێک لە فراکسیۆنەکان داوای درێژکردنەوەی وادەیان لە حکوومەت کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی چەند فراکسیۆنێک داوایان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە کاتی زیاتریان پێ بدات بۆ ئەوەی  تێبینی و پێشنیازی خۆیان لەسەر پرۆژە یاساکە بنووسن و دواتر بیگەڕێننەوە بۆ حکوومەت ،بەڵام تا ئێستا کاتی گەڕانەوەی پێشنیاز و تێبینی و کۆبوونەوەی پەرلەمان و حکوومەت دیاری نەکراوە".

ھەفتەی رابردوو حکوومەت و پەرلەمان  بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و ماوەی ٧ رۆژ بۆ لایەنەکان دیاری کرا کە پێشنیاز و تێبینییان لەسەر پرۆژە یاساکە بگەڕێننەوە بۆ حکوومەت و رۆژێک پێش کۆبوونەوەکە بەشێک لە فراکسیۆنەکان داوای کاتی زیاتریان لە حکوومەت کردووە تا خۆیان بۆ رێککەوتن لە پرۆژەکە ئامادە بکەن".

 





ئەم هەواڵە 2683جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad