English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی نەوتی سعوودیە رۆژانە بگاته 9.86 ملیۆن بەرمیل
2019-10-14 [11:52 AM]

ZNA - هەولێر


 عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعوودیە رایگەیاند، پێشبینی دەکەن بەرهەمهێنانی نەوتی سعوودیە لەم مانگە و مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بگاتە 9 ملیۆن  و 860 هەزار بەرمیل رۆژانە.

وەزیری نەوتی سعوودیە، گووتیشی: توانای بەرهەمهێنانی سعوودیە کە بەهۆی هێرشەکان بۆ سەر دوو دامەزراوەی ئارامکۆ کاریگەر بووە، لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو لە رۆژدا دەگاتە 12 ملیۆن بەرمیل. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێستا رۆژانە نزیکەی 6 ملیۆن 900 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.

بەهۆی هێرشەکان بۆ سەر هەردوو دامەزراوەی نەوتی کۆمپانیای ئارامۆ لە بەقیق و خرەیسەی سعوودیە، بەرهەمهێنانی نەوتی ئەم وڵاتە زیاتر لە 50% دابەزی، 5% لە کۆی خستنەڕووی نەوتی بازاڕ کەمی کرد، بەوەش نرخی نەوت گەورەترین رێژەی بەرزبوونەوەی رۆژانەی دوای نزیکەی 30 ساڵ تۆمارکرد، کە بە رێژەی 19.2% بۆ سەرووی 67 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 6829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad