English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تره‌مپ كورد تۆمه‌تبار ده‌كات
2019-10-14 [12:11 PM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند، کوردەکان خۆیان رەنگە چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش بەربدەن بۆ ئەوەی پاڵ بە ئەمەریکاوە بنێن تا دەستتێوەردان بکات و پەلکێشی شەڕی بکەن لە ناوچەکە.

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی ئەمەریکا لە سەر ھەژمارەکەی لە تویتەر دوو تویتی کردووە.

لە یەکێکیان دەڵێت: ئێمە ناچینە شەڕی ٢٠٠ ساڵەی نێوان گەلانی ناوچەکە. ئەوروپارییەکان دەرفەتیان ھەبووە داعشە دەستگیرکراوەکانیان وەربگرنەوە، بەڵام ئەوان پارەیان نەدەدا و دەیانوت ئەمەریکا پارەکەیان دەدات.

ھەروەھا نووسیویەتی: کوردەکان ھەندێک لە چەکدارە دەستگیرکراوەکان بەردەدەن بۆ ئەوەی پاڵمان پێوە بنێن تا بچینە شەڕەکەیانەوە، بەڵام زۆر ئاسانە ئەوروپا و تورکیا دەتوانن داعشەکان بگرنەوە. پێویستە ئەوان بە زووترین کات دەستبەکاربن و بجووڵێن.

سەبارەت بە تورکیاش نووسیویەتی: سزای گەورە چاوەڕوانی تورکیا دەکەن. ئایا خەڵک بە راستی لەو بڕوایەدایە ئێمە لەگەڵ تورکیای ئەندامی ناتۆ بچینە شەڕەوە، ئەو شەڕانەی بێ کۆتابوون، تەواو دەبن.





ئەم هەواڵە 2683جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad