English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤلادیمیر پووتین بە سەردانێک گەیشتە سعودیا
2019-10-14 [12:07 PM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بە سەردانێك گەیشتە ریازی، پایتەختی سعودیە و لەلایەن شاندێکی باڵای ئەو وڵاتە بەسەرۆکایەتی فەیسەل بن بەندەر، شازادەی ناوچەی ریاز پێشوازی لێکرا. بڕیاریشە لەگەڵ شاسەلمان، شای سعودیە و  شازادە محەممەدی کوڕی کۆببێتەوە.

یووری ئۆشاکۆڤ، جێگری سەرۆکی رووسیا رایگەیاند: گفتوگۆکانی نێوان ڤلادیمیر پووتین و سەرانی سعودیە، تایبەت دەبن بە چۆنیەتی هاوئاهەنگیکردن لەبارەی رێکارە هاوبەشەکانی تایبەت بە جێگیرکردنی بازاڕە جیهانییەکانی نەوت و غاز".

بڕیارە هەردوولا جگە لە بواری وزە، گفتوگۆ و رێککەوتن لە بوارەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، سەربازی و تەکنەلۆجیای سەربازیش بکرێت، ئۆشاکۆڤ راشیگەیاند: هەروەها هەردوولا لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و قەیرانی یەمەن و پرسی ئیسرائیل و فەلەستین، گفتوگۆ دەکەن.

لە ساڵی 2007وە، ئەمە دووەمینجارە کە پووتین سەردانی سعودیە دەکات و چاوەڕێ دەکرێت لەنێوان هەردوو وڵات، زیاتر لە 30 رێککەوتن و لەیەکتێگەیشتنی سیاسی و ئابووری واژۆ بکەن.





ئەم هەواڵە 5194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad