English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆدەنگیی پەرلەمان بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆک‌وەزیرانی عێراق سەرنەکەوتووە
2019-10-14 [12:50 PM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر رایگەیاند، لایەنەکان نەیانتوانیوە زۆرینەی پەرلەمانی بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆکوەزیران پێکبهێنن.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر رایگەیاند، وەرگرتنەوەی متمانە لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێویستی بە زۆرینەی پەرلەمانی هەیە.

عەبادی گوتی: سەرەڕای گفتوگۆکان لەبارەی سەندنەوەی متمانە لە عادل عەبدولمەهدی، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتواندراوە زۆرینەی پەرلەمانی پێکبهێندرێت.ئاماژەی بەوەشدا، بوونی هێزی چەکدار لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت و گەندەڵی هەڕەشەی گەورەن بۆ سەر وڵات.





ئەم هەواڵە 2443جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad