English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەڕەنسا: پێویستە لەسەر یەکێتی ئەوروپا هەناردەی چەک بۆ تورکیا قەدەغە بکات
2019-10-14 [04:32 AM]

ZNA - هەولێر


 

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدریان وتی پێویستە لەسەر وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیا بکەن بۆ سەر سوریا و داوا بکەن هەناردەی چەک بۆ ئەنقەرە قەدەغە بکرێت و داوا لە ئەمەریکاش بکەن هاوپەیمانێتی دژی ڕێکخراوی داعش کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

 

لۆدریان هاوکات لەگەڵ گەیشتنی بۆ لۆکسۆمبۆرگ بە مەبەستی ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وتی " ئەم هێرشە دەبێتە هۆی دروستبوونی کارەساتێکی مرۆیی مەترسیدار."

 

باسی لەوەش كرد، فەڕەنسا چاوەڕێی ئەوە دەکات لەم کۆبوونەوەیە داوایەکی سنووردار بکرێت بۆ کۆتای هێنان بەم هێرشە و هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی توند سەبارەت بە هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا، هەروەها داواش لە ئەمەریکا بکرێت کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی ڕێکخراوی داعش ڕێکبخات."





ئەم هەواڵە 5800جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad