English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مرۆ پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەکات
2019-10-15 [06:25 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان، بەپێی پڕۆگرامی دانیشتنەكە تەنیا سەرۆك فراكسیۆنەكان گوتەیان دەبێت ‌و پێش دانیشتنەكەش سەرۆكی فراكسیۆنەكان ‌و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبنەوە.

 

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەر سەرۆك فراكسیۆنێك دید‌ و بۆچوونی فراكسیۆنەكەی لەڕێگەی گوتارێكەوە لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەخاتەڕوو، دواتر ئەو بۆچوونانە كۆدەكرێنەوە‌ و دەبنە راسپاردەی پەرلەمان.

 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، پێش دانیشتنی پەرلەمان سەرۆك فراكسیۆنەكان ‌و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆبوونەوەیەک دەكەن.

 

لەسەر دۆخی رۆژئاڤای كوردستان، سەرنجەكان لەسەر هەڵوێستی پەرلەمانی كوردستانە، كە تاوەكو ئێستا جۆرێك لە بێدەنگی هەڵبژاردووە، دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆچوونی خۆی رادەگیێنێت.

 

لە رۆژی نۆی ئەم مانگەوە توركیا هێرشێكی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردوە، ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆ ‌و نێودەوڵەتی لێكەوتووەتەوە.  





ئەم هەواڵە 2455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad