English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگای خێرخوازی بارزانی كاروانێكی ھاوكاریی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات
2019-10-15 [08:01 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دەزگای خێرخوازی بارزانی وەکو یەکەم رێکخراوی مرۆیی ناوخۆ، کاروانێکی ھاوکاریی و فریاگوزاری خێرای گەیاندە خاڵی سنووری فیشخابوور لەو رێگەیەوە ھاوكارییەكە دەگەیەنێتە ئاوارە و لێقەوماوانی رۆژئاوای کوردستان.

موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی  رایگەیاند: "یەكەم کاروانی ھاوکاریی كە 30 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگرە، خواردن و خواردنەوەو پێداویستی پزیشکی لەخۆدەگرێت، بۆ ئاوارەکان و نەخۆشخانەکانی حەسەکەی رەوانە دەكەین".

گوتیشی: "ئەمە دوا کاروانی ھاوکاری نابێت و وەکو دەزگای خێرخوازی بارزانی، خۆمان بە خاوەنی تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین لە ھەر شوێنێك بن".





ئەم هەواڵە 3151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad