English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فۆرین پۆلیسی: توركیا و میلیشیاكان هه‌وڵی ئازادكردنی داعشه‌كانی زیندان ده‌ده‌ن
2019-10-15 [08:07 AM]

ZNA- هه‌ولێر


رۆژنامه‌ی فۆرین پۆلیسی بڵاویكرده‌وه‌، به‌ڵگه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌ست و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پشتڕاستیان كردوونه‌ته‌وه‌، كه‌ توركیا و گرووپه‌ میلیشیاییه‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ ئازاد ده‌كه‌ن، كه‌ به‌ تۆمه‌تی داعش ده‌ستگیركراوون و له‌ زیندانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌ر.

یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌وڵیداوه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ به‌ ناڕاست بزانێت و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی توركیا كردییه‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌ بنكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا و به‌ مه‌به‌ست ده‌وروبه‌ری بنكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی بۆردومان كرد و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ بكه‌ن، كه‌ هه‌سه‌ده‌ به‌ ئه‌نقه‌ست دیله‌كانی داعش ئازاد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته‌ سه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ، وه‌ك ئه‌وه‌ی تره‌مپ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو.

ئه‌و به‌رپرسانه‌ به‌ رۆژنامه‌كه‌یان وتووه‌: لێدوانه‌كانی تره‌مپ نابه‌رپرسیارانه‌ بوون و له‌ جێی خۆیاندا نه‌بوون. چونكه‌ ئه‌وه‌ی دیله‌كانی داعش به‌رده‌دات، كورده‌كان نین، به‌ڵكو میلیشیاكانی سه‌ر به‌ توركیان.

به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، ئه‌و زیندانه‌ی توركیا گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌ باره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ داعشه‌كان رایانكردبوو، خۆی بۆردومانی كردبوو و هه‌سه‌ده‌ش ناچار بوو زیندانه‌كان بگوازێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.





ئەم هەواڵە 2605جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad