English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین داوایەک لە تورکیا دەکات
2019-10-15 [09:20 AM]

ZNA:ھەولێر


کۆماری میللیی چین لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستانەوە، داوایەک لە تورکیا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2019، وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە تورکیا کردووە هێرشەکە رابگرێت و بگەڕێتەوە سەر ”رێچکەی راست“.

ئەو هەڵویستە یەکەم هەڵوێستی چینە لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، کە چین وڵاتێکی زلهێزی جیهانە و ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە.

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.





ئەم هەواڵە 3769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad