English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییه‌ك له‌ كاره‌باى سلێمانییه‌وه‌
2019-10-15 [12:13 PM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی، ئاگادارییەکی لەبارەی پلانی دانانی پێوەری زیرەک لە بەکرەجۆ بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥/١٠/٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری دانیشتوانی بەکرەجۆ دەکەینەوە، ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری ١٦٠، لە گەڕەکەکانی گوندی بابان و عەواڵ، ئەمڕۆ سێشەممە پێوەری زیرەکیان بۆ دەبەسترێت".

باس لەوەش کراوە: "لە کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتیی گیانی تیمەکانی کارەبا و ھاووڵاتییان".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی داوا لە ھاووڵاتییان دەکات، ھاوکاریی تیمەکانی بەستنی پێوەرەکە بن، بۆ ئەوەی کارەکان بە باشی بەڕێوە بچن.

ئاگاداری ئەو کەسانەش کراوەتەوە، کە بە نایاسایی دەستکاریی کارەباکەیان کردووە، خۆیان لایبەرن، بەپێچەوانە تیمەکان ئاشکرای بکەن، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.





ئەم هەواڵە 5554جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad