English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٤ لە سەد خۆراکی بەرهەم‌هێنراو بەر لە بەکاربردن لەنێو دەچێت
2019-10-15 [03:12 AM]

ZNA - هەولێر


لە جیھاندا 820 مليون کەس بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن و لەدەستدانی خۆراك سەدا 14 تێدەپەڕێنێت.

رۆژی چوارشەممە ١٦ی تشرینی یەکەم رۆژی جیھانی خۆراكە و بۆ ئەم مەبەستەش رێكخراوی فاوی جیھانی لە ژێر ناونیشانی " رێكخستنی خۆراكی تەندروست لە پێناو نەھێشتنی برسییەتی لە جیھاندا " بەسەردەكاتەوە.

رێكخراوەكە لە نوێترین راپۆرتێدا ئاماژەی بەمە داوە، لەسەدا 14 ی خۆراكی بەرھەمهاتوو لە جیھاندا بەر لەوەی بگاتە فرۆشگاكان لەنێودەچێت و بەھۆیەوە 820 ملیۆن كەس بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن.

ئەم رێکخراوە، ئاشکرای کردووە، ئەگەر بێت و ئەو رێژەیە دابەزێندرێت ، ئەوە  گەشەی ئابووری وڵاتان و بەرھەمھێنانی خۆراك ، پاڵنەرێك دەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی برسیەتی .

 فاو لە 2011 ئاماژەی بەوەدابوو كە ساڵانە نزیكەی سێ بەشی خۆراك لە جیھاندا بەھەدەردەدرێت و لە دوایین راپۆرتیشی بۆ ئەمساڵ پێشبینییەكان ھەمان ئاست نیشاندەدات، ھەر بۆیە بەپێویستی دەزانێت كە رێوشوێنی بەپەلە بگیرێت بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە.

 





ئەم هەواڵە 6382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad