English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆتین داوا لە ئەردۆغان دەكات بەزووترین كات سەردانی مۆسكۆ بكات
2019-10-16 [05:25 AM]

ZNA - هەولێر


بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتین ، بەفەرمی بانگهێشتی سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی كردووە، كە بە زووترین كات سەردانی مۆسكۆ بكات.

فرانس پرێس ئاشکراشیکردووە، هۆکاری بانگهێشتی ئەردۆغان بۆ مۆسکۆ، هێرشەکانی تورکیایە بۆ سەر باکووری سووریا.

نووسینگەی سەرۆکی  رووسیا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، پوتین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان ئەنجامداوە و باسیان لە ناکۆکییەکانی سووریا کردووە، دواتر سەرۆکی رووسیا بانگهێشتی سەرۆکی تورکیای کردووە و ئەردۆغانیش داواکەی پەسەند کردووە.

 





ئەم هەواڵە 2926جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad