ZNA:ھەولێر سەرچاوە مەیدانییەکان لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان رای دەگەیەنن، هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە یەکجارەکی لە بنکە سەربازییەکانی سنوورەکە کشاونەتەوە و دواتریش وێرانیان کردوون.
بە پێی زانیارییەکان، هێزەکانی ئەمریکا بنکەی سەربازیی (خەراب عشک)یان لە سنووری کۆبانێ بەجێ هێشتووە و دواتریش پاشماوەی بنکەکەیان وێران کردووە و تەنانەت خەڵکی گوێیان لە دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە و ئاگرێکی بەرزێش بووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ بنکەی (سبتە)ی باشووری کۆبانێ کردووە.
ئەم هەواڵە 3079جار خوێندراوەتەوە |