English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ سه‌ربازی سوری له‌پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا كوژران
2019-10-16 [11:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان سوپای سوریا و شه‌ڕڤانان و ئه‌و هێزانه‌ی توركیا پشتیوانیان ده‌كات دروست بوو.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سوریا به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی عه‌ین عیسی شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای سوریا و هێزه‌ كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به‌ سوریان روویدا.

وتیشی، شه‌ڕه‌كه‌ له‌ نزیك رێگای نێوده‌وڵه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه‌وتۆته‌ نێوان ناوچه‌كانی ژێركۆنترۆلی كورده‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی به‌م دواییه‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌، روویداوه‌.

به‌پێی ئه‌و ئاژانسه‌ سوپای سوریا و هێزه‌ كورده‌كان له‌گه‌ڵ دژی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ره‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له‌ ئاكامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا رۆژی سێشه‌ممه‌ دوو سه‌ربازی سوریا كوژران و پێشتریش له‌ مه‌نبه‌ج سه‌ربازێكی دیكه‌ كوژرا.

به‌پێی ئاژانسی هاوار سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی شه‌وی رابردوو هێرشیان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا كرد كه‌ سوپای سوریای لێیه‌ و رووبه‌روویان بوونه‌وه‌ و شه‌ڕ له‌ نێوانیان دروست بووه‌.

ئه‌و ئاژانسه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، له‌و شه‌ڕه‌دا سێ سه‌ربازی سوریا كوژران و چوار كه‌سی دیكه‌یان بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 3079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad