English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا: رێكاره‌كانمان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی توركیا گرتووه‌ته‌ به‌ر
2019-10-16 [12:05 PM]

ZNA - هه‌ولێر


راوێژكاری سیاسی سه‌رۆكی سوریا رایگه‌یاند، دیمه‌شق و سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان رێكاری پێویستیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان گرتووه‌ته‌به‌ر.

بوسه‌ینه‌ شه‌عبان وتی، له‌وانه‌یه‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان سوپای سوریا توركیا رووبدات، هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ری هه‌یه‌، زۆربه‌یان به‌ره‌ی نوسره‌ و داعشن كه‌ سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات، وتیشی، كورده‌كان داوایان له‌ حكومه‌تی سوریا كردوه‌ رووبه‌رووی سوپای توركی بێته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی سوریا به‌ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا دڵخۆشه‌، به‌ڵام نایه‌وێ داگیركه‌ری ئه‌مه‌ریكی به‌ داگیركه‌ری توركی بگۆڕێته‌وه‌، وتیشی، روسیا ده‌یه‌وێ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان سوریا توركیا له‌ شاری سۆچی روسی ئه‌نجام بدرێت.

بوسه‌ینه‌ شه‌عبان ئه‌وه‌ی خسته‌روو، گه‌ڕانه‌وه‌ی سوریا بۆ كۆمكاری عه‌ره‌بی گرنگ نییه‌، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ عه‌ره‌ب هه‌ست به‌ لاوازی خۆیان بكه‌ن، پێویسته‌ ستراتیژییه‌ك بۆ یه‌كێتی هێزه‌كانیان بگرنه‌به‌ر و وه‌كو هێزێكی هه‌رێمی گه‌وره‌.

 

rt





ئەم هەواڵە 3640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad