English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: توركیا دەبێ ھێرشەكانی بۆ سەر سوریا رابگرێت
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران
2019-10-16 [12:42 PM]

ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران داوا دەكات بە پەلە كۆتایی بە ھێرشی توركیا بۆ سەر رۆژآوا بھێندرێت.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا جارێكی‌دیکه داوای لە توركیا كرد كە كۆتایی بە ھێرشەكانی بۆ سەر رۆژآوای کوردستان بھێنێت.

 زەریف دەڵێ پێویستە كار بە رێكەوتنی ئادانا لەنێوان ھەردوو وڵات بكرێت و داواش لە توركیا دەكات كار بە بنەماكانی یاسا نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ بكات.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێ لەو شەرەدا دەبێ جیاوازی لەنێوان خەڵكی مەدەنی و چەكدارەكاندا بكرێت.

بە پێی ئەو هەواڵ و گرتە ڤیدیۆییانەی لە رۆژاوای کوردستانەوە بڵاو دەکرێنەوە، هێزەکانی تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئەم وڵاتە لە هێرشەکاندا دەست ناپارێزن و وەک یەک هێرش دەکەنە سەر خەڵک و چەکەداران.





ئەم هەواڵە 2269جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad