English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی کەمی ئاسن و باشترین خۆراکەکان بۆ چارەسەر
2019-10-16 [10:25 AM]

هەولێر ــ ZNA


کەمی ئاسن بریتیە لە نەبونی بڕی ئاسنی پێویست کە جەستەت پێویستی پێی هەیە، ئەمەش واتە جەستەت ناتوانێ بڕی پێویستی هیمۆگلۆبین دروست بکات لەناو خڕۆکە سورەکانی خوێنی کە بۆ هەڵگرتنی ئۆکسجین و ماددەی ئاسن کە پێویستن

نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن
یەکەم: هەستکردن بە بێتاقەتی و شەکەتی، بەهۆی ئەوەی رێژەی پێوستی ئۆکسجین بۆ خانەکانی جەستە ناڕوات.

دوەم: تێکچونی هەناسەو هەندێ جار هەناسە تەنگی، هەروەها لاوازی بەرگری لەش و سەرئێشە.

سێیەم: وشکبونی پێست، و لێبونەوەی چینی سەرەوەی پێست.

چوارەم: وشکبونی قژ و قژ هەڵوەرین.

پێنجەم: وشکبونی زمان و ناو دەم.

شەشەم: ئازاری پێیەکان و قاچ، بەشێوەیەک لەبەر ئازار ناتوانیت بخەویت.

حەوتەم: زو شکانی نینۆکەکان و ناڕێک بوونی شێوەی نینۆکەکان.

هەشتەم: هەبونی ئارەزو بۆ خواردنی ئەو شتانەی کە ناخورێت، وەکو گەچ، خۆڵ، خەڵوز، کە مەترسیدارن و زیانیان هەیە.

باشترین خۆراکەکان
-جگەر
-گۆشتی سور
-پاقلەمەنیەکان
-دانەوێڵەکان، وەکو برنج، گەنم، نیسک
-خواردنە دەریاییەکان
-سەوزەکان وەکو کەلەرم، سپێناغ، سلق
-چەرەسات وەکو گوڵەبەرۆژە، ناوکەکولەکە

 





ئەم هەواڵە 2491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad