English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس و ریال مەدرید رکابەری لەسەر ئەم یاریزانە دەکەن
2019-10-16 [02:11 AM]

ZNA- ھەولێر


ھەردوو یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی و ریال مەدریدی ئیسپانی رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی ئیرلینگ ھالاند ھێرشبەری یانەی سالزبۆرگی نەمساوی. 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی گۆڵی وەرزشی ، یانەکانی یۆڤانتس و ریال مەدرید بە وردی چاودێری تواناکانی یاریزان ھالاند دەکەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا گرێبەستی پێشکەش بکەن. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھالاند لەئێستادا ئاستێکی نایاب لە ھێلی ھێرشبەری یانەکەی پێشکەش دەکات و بووتە جێگەی چاوتێبڕینی یانە گەورەکانی ئەوروپا . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھالاند لەم وەرزە لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە دوو یاری چوار گۆڵی تۆمارکردووە، ھەروەھا لەکۆی ١١ یاری لەگەڵ یانەکەی توانیوویەتی ١٨ گۆڵ تۆماربکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2815جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad