English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێرانیش ھۆشداری لە سەرھەڵدانەوەی داعش لە ناوچەكە دەدات
2019-10-16 [02:39 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران ھێرشەكانی توركیا بۆ باكووری سووریا بە پەرەپێدەری ناسەقامگیری لە  ناوچەكە دەزانێت.

عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی‌ی ئێران، لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ نێردەی تایبەتیی پوتین بۆ ئێران، داوای كردووە كە رێگه لەو پیلانە نامۆیەی ئەمریكا بۆ دووبارە زیندووكردنەوەی داعش و پەرەپێدانی سەقامگیری ناوچەكە بگیرێت.

شەمخانی ھاوكات رایگەیاندووە كە وڵاتەكەی دژی ھێرشی سوپای توركیا بۆ باكووری سووریایە و دەشڵێت ئەم ھێرشە بووەتە ھۆی دروست‌بوونەوەی ناسەقامگیری لە ناوچەكە.

شەمخانی نیگەرانیی خۆی لە پیلانی ئەمریكا بۆ دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعش دەربڕیوە و دەشڵێ ھەڵسوكەوتی دووڕوویانە لەگەڵ تیرۆریزم لە ناوچەكە جێگەی قەبووڵ كردن نیە.

 





ئەم هەواڵە 2470جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad