English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگریی عێراق پێوەندیی به وزیرانی بەرگریی تورکیا و سووریاوە کرد
نەجاح الشەمەری، وەزیری بەرگریی عێراق
2019-10-16 [03:10 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری بەرگریی عێراق، دۆخی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ وەزیرانی بەرگری تورکیا و سووریا تاوتوێ دەکات.

لە راگەیەنراوێکی نوسینگەی نەجاح شەمەری وەزیری بەرگریی عێراقدا هاتووە، شەمەری پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ عەلی عەبدوڵا ئەیوب هاوتا سووریەکەی ئەنجامداوە و باسییان لە هێرشەکانی تورکیا و کاریگەریی بەسەر ئەگەری پەڕینەوەی چەکدارانی داعش بۆ نێو خاکی عێراق کردووە.

هاوکات، وەزارەتی بەرگریی تورکیاش بڵاویکردەوە، خەلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی پەیوەندی تەلەفونیی لەگەڵ نەجاح شەمەری هاوتا عێراقییەکەی ئەنجامداوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆی نێوانیان دۆخی ئەمنی ناوچەکە و باکووری سووریا بووە.

 

 





ئەم هەواڵە 2293جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad