English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم جارە لە مێژووی ئەمەریکا کوردێک دەبیتە باڵیۆزی ئەو وەلاتە
2019-10-17 [07:18 AM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژی 16ی ئـۆکتۆبەری2019 ھێرۆ قادر بە ئـامادەبوونی جان سولیوان یاریدەدەری وەزیری دەرەوە سوێندی یاسایی خوارد و لە بولغارستان وەکوو باڵوێزی ئـەمه‌ریکا دەست بەکار بوو.

‎بۆ یەکەم جار لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کوردێک بە ناوی هێرۆ قادر محەمەد ئەمین موستەفا وەک باڵیۆزی ئەمەریکا لە کۆماری بولگاریا لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاوە دەستنیشان کرا.

‎ئەو ئافره‌ته‌ خەڵکی شاری هەولێرە و چەندین بەرپرسیارەتی لە حکوومەتی ئەمەریکا هەبووە. لە ساڵی 2016، لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە وڵاتی پورتوگال کاری کردووە و راوێژکاری سیاسی بووە لە باڵیۆزخانەی ئه‌مه‌ریكا له‌ نیوده‌لهی لە هیندستان.

‎لە ساڵانی 2009 بۆ 2011، راوێژکاری جۆ بایدن بووه‌ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا.

‎هێرۆ یەکێک بووە لەوانەی، لە نزیکەوە چاودێری دانووستانەکانی گروپی ٥ كۆ ١ی لەگەڵ ئێران کردووە. لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا، بەڕێوەبەری کارەکانی ئێران، ئیسرائیل – فەڵەستین و ئوردن بووە. لە ساڵی 2005 بە ئەرکێکی سیاسی لە شاری مووسڵ کاری کردووە و چەند بەرپرسیارەتی سیاسی لە لوبنان و یۆنان و ئەفغانستانیش هەبووە.

‎ئەو سیاسییە کوردە، لە ویلایەتی نۆرس داکۆتا ژیانی بەسەر بردووە و جیا لە ئینگلیزی، زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، یۆنانی، هیندی و پورتوگالی دەزانێت و لە زانکۆی پرینستۆن ماستەری لە خزمەتگوازاری ‎سیاسەتی دەرەوە بەدەستهێناوە.

‎هێرۆ مستەفا لە دایکبووی ساڵی 1973 لە شاری هەولێرە و کچی تێکۆشەری دێرین عەبدولقادر محەمەد ئەمین، دامەزرێنەر و  سەرنووسەری رۆژنامەی بارزانە کە لە ئەمەریکا ‎دەردەچوو.


 





ئەم هەواڵە 5692جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad