English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی پیران: ئەو هەنگاوەی ترەمپ دووژمنەکانی ئەمریکا بەهێز دەکات
2019-10-19 [06:57 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی زۆرینەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەڵێت، کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەیە, ئەو هەنگاوەی دۆناڵد ترەمپ دەبێتە هۆی ئەوەی ئەمریکا و خەڵکەکەی کەمتر سەلامەت بن.

میچ مکۆنێڵ لە بابەتێکدا لە رۆژنامەی واشنتن پۆست دەنووسێت، ئەو هەنگاوەی دۆناڵد ترەمپ دەبێتە هۆی ئەوەی ئەمریکا و خەڵکەکەی کەمتر سەلامەت بن، دواتر ئەو کارە دووژمنەکانی ئەمریکا بەهێز دەکات و هاوپەیمانە گرنگەکانی لاواز دەکات. 

مکۆنێڵ لە بەشێکی دیکەی بابەتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، راگەیاندنی کشاندنەوەی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ئەو مەترسییە دووبارە دەکاتەوە کە لە سەردەمی ئیدارەی ئۆبامادا روویدا، ئەوەش کاتێک سوپای ئەمریکای لە عێراق کشاندەوە و ئەوەش بووەهۆی دەرکەوتنی داعش. 

سەرۆکی زۆرینەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەڵێت، کشانەوەی ئەمریکا و گرژییەکانی نێوان تورکیا و هەسەدە بارودۆخێکی خراپی بۆ ئەمریکا خوڵقاندووە و دەنووسێت، "تەنانەت ئەگەر ئاگربەستە پێنج رۆژەییەکەش باردەوام بێت، رووداوەکانی هەفتەی رابردوو کاریگەری نەرێنیان لەسەر شەڕی ئەمریکا دژی داعش و تیرۆریستەکانی دیکە هەبووە". 

مکۆنێڵ دەڵێت، ئەگەر کشانەوەی سوپای ئەمریکا نەوەستێنرێت، ئەوا ئەسەد و ئێران پێگەی خۆیان بەهێز دەکەن و پێگەی رووسیاش لە سووریا و سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 2146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad