English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مردووێك لە كاتی ناشتنی خەبەری بووەوە
2019-10-19 [11:08 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە هیندستان پیاوێك دوای ئەوەی وا زانرا گیانی لەدەستداوە، بەشداربووانی مەراسیمی ناشتنی توشی سەرسوڕمان كرد، كاتێك دەستیان كرد بە پرۆسەی ناشتنی گیانی هاتەوە بەر و خەبەری بووەوە.

ئەو كەسە تەمەنی 55 ساڵ بووە، هەر بەڕاست تەرمەكەیان بەرەو گۆڕ بەڕیكرد، بەڵام كەسێك لە بەشداربووانی مەراسیمی ناشتنیدا تێبینی كرد، مردووەكە سەری دەجولێنێت.

بەپێی رۆژنامەی "ئاسیا وەن – AsiaOne" ئەو كەسە شوان بووە، لە هۆش خۆی چووە، دوای تێپەڕینی چەند كاتژمێرێك، كەسوكارەكەی وایان زانیوە گیانی لەدەست داوە، دەستیان بە ئەندامجامدانی پرۆسەی ناشتنی كردوە.

بۆیە دواتر كەسەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە، دەركەوت تووشی تایەكی بەهێز بووە، ئەمە وای لێكردوە بۆ ماوەیەكی درێژ لەهۆش خۆی بچێت، بەڵام نەمردوە.

 

سەرچاوە: AsiaOne





ئەم هەواڵە 6679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad