English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم گەنجە بەھەورە بروسکە گیانی لەدەستدا 
2019-10-19 [02:18 AM]

ZNA- ھەولێر




گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ بەھۆی ھەورەبرووسکە گەنجێک گیانی لەدەستدا و گەنجێکی دیکەش برینداربوو.
 

بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە دەڵێت، ئەو گەنجە بەھۆی ھەورەبرووسکەوە لە نزیک گوندەکانی نەوڕۆڵی سەر بە شارۆچکەی سیروان گیانی لەدەستداوە، ناوی (ئ،ا،ح)ـە و تەمەنی ٢٤ ساڵە و خەڵکی ھەڵەبجەیە.
 
بەگوتەی بەرزان عوسمان، گەنجێکی دیکە بەناوی (ا.ا.ف) تەمەن ١٩ ساڵ، کە ئامۆزای ئەو گەنجەیە کە گیانی لەدەستداوە برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە کراوە و تەرمی گەنجەکەی دیکەش بۆ پزیشکی دادی ھەڵەبجە گواستراوەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
 

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو
 





ئەم هەواڵە 3721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad