English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بۆ وەرگرتنی داعشەكان لە هەسەدە مەرجی هەیە
2019-10-19 [04:53 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ شەممە توێژەی ئاسایشی نزیك لە دەزگای هەواڵگری عێراق فازل ئەبو رەغیف هۆكاری سەرەكی رەتكردنەوەی عێراق بۆ وەرگرتنی چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش لە ژێر هێزەكانی دیموكراتی سوریا ئاشكرا كرد.

فازل ئەبو رەغیف وتی، هۆكاری سەرەكی ئەوەی مەرجی عێراق بۆ دادگاییكردنی ئەو كەسانە بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی عێراق و لە دادگای عێراقییەكان دەبێت، نەوەك بەپێی دادگای ئەوروپی و یاسا ئەوروپییەكان بێت.

عێراق جەختی لەوە كردەوە، عێراق رەتی دەكاتەوە ئەگەر ئەو مەرجە نەیتە دی.

باسی لەوەش كرد، هێزەكانی دیموكراتی سوریا چوار بەندیخانەی گەورەی هەیە، نزیكەی هەشت هەزار چەكدار و سەركردەكانی داعشی لە رەگەزنامەی جیاجیای تێدایە.

ئاماژەی بەوە كرد، لە مانگەكانی رابردوو بەغدا 1550 بەندكراوی داعشی وەرگرتووە، تاكو ئێستاش دانوستان بۆ رادەستكردنەوەی دەستگیركراوەكانی دیكە بەردەوامە.

 

rt





ئەم هەواڵە 3973جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad